پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم کەشوهەوای ٤٨ کاتژمێری داهاتووی راگەیاند و بە پێی پێشبینییەکە پلەکانی گەرما لەم دوو رۆژەدا بەرز دەبنەوە.

بە پێی راپۆرتەکە ئەمڕۆ چوارشەممە ١٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٦ ئاسمان: ساماڵ پەڵە هەور دەبێت. ئاراستەی با: باکووری رۆژئاوا دەبێت. خێراى با: لەسەرخۆ- مامناوەند (١٠ - ٢٠) کم/لە کاتژمێرێکدا.

مەوداى بینین: لەنێوان (٨ – ١٠) کم دەبێت. پلەکانی گەرما: بەرز دەبێتەوە بە (٢ – ٣) ... پلە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی (ئەمڕۆ):

هەولێر: ٤٠ پلەی سیلیزی

پیرمام: ٣٥ پلەی سیلیزی

سلێمانی: ٣٧ پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ: ٣٩ پلەی سیلیزی

دهۆک: ٣٩ پلەی سیلیزی

زاخۆ: ٣٩ پلەی سیلیزی

هەلەبجە: ٤٠ پلەی سیلیزی

حاج ئۆمەران: ٢٧ پلەی سیلیزی

گەرمیان: ٤٢ پلەی سیلیزی

هەروەها سبەینێ پێنجشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ دروستبوونی هەندێ پەڵە هەوری جیا جیا. ئاراستەی با: باکووری رۆژئاوا دەبێت. خێراى با: لەسەرخۆ (٥ - ١٥) کم/ک. مەوداى بینین: لەنێوان (٨ – ١٠) کم دەبێت. پلەکانی گەرما: بەرز دەبێتەوە بە (٢ - ١) پلە بەراوورد بە پلەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی (سبەی):

هەولێر: ٤١ پلەی سیلیزی

پیرمام: ٣٧ پلەی سیلیزی

سلێمانی: ٣٩ پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ: ٤١ پلەی سیلیزی

دهۆک: ٤٠ پلەی سیلیزی

زاخۆ: ٤٠ پلەی سیلیزی

هەلەبجە: ٤١ پلەی سیلیزی

حاج ئۆمەران: ٢٨ پلەی سیلیزی

گەرمیان: ٤٣ پلەی سیلیزی




AM:10:38:17/06/2026