نرخی دینار دادەبەزێت

بەیانی رۆژی چوارشەممە ١٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٦ نرخی دینار بەرامبەر دۆلار لە بازاڕەکانی دراوی کوردستان بەراورد بە دوێنێ کاتی داخستنی بازاڕ، نزم بووەوە.

پەیامنێری " سپی " لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دیناری بەرامبەر دراوە بیانییەکان بەمشێوەیە راگەیاند:

- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٥٥ هەزارو ٦٥٠ دینارە، دوێنێ لە کاتی داخستنی بازاڕ نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٥٥ هەزار و ٣٠٠ دینار بوو.

- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٧٩ هەزارو ١٤٤ دینار بوو.

- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ٢٠٧ هەزارو ١٦٠ دینار بوو.

نرخی دراوەکانی وڵاتانی دراوسێ بەمشێوەیەیە:

- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە هەزار و ٢٢ دینار.

- نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ٣ هەزارو ٣٨٩ دینار.




AM:11:15:17/06/2026