وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان تووشبوونی دوو حاڵەتی بە تای خوێنبەربوون راگەیاند کە کوڕ و باوکێکن.
لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا وەزارەتی تەندرستی دەڵێت،" باوکەکە تەمنی ٧١ ساڵ و کوڕەکە 29 ساڵە دوو هەفتە لەمەوبەر بەهۆی سەربڕین و بەرکەوتنی ئاژەڵی تووشبوون.
وەزارەتی تەندروستی ئەوەش دەخاتەڕوو لەمساڵدا ئەمە یەکەم جارە دوو حاڵەتی تووشبوون بە نەخۆشییەکە تۆمار بکرێت و لە ئێستادا لەژێر چاودێریی پزیشکی لە نەخۆشخانە خەوێندراون و چارەسەر وەردەگرن و باری تەندروستی یەکێکیان تا ڕادەیەک جێگیرە و ئەوەی دیکەیان ناجێگیرە.
وەزارەت داوا لە هاوڵاتیان دەکات، لەکاتی بوونی گومان و نیشانەکانی نەخۆشی لەسەر ئاژەڵ پێویستە تیمەکانی ڤێترنەری ئاگاداربکەنەوە و هاوڵاتیانی بەرکەوتووانی بەخێوکردنی ئاژەڵ یان بەرهەمەکانی ئاژەڵ لەکاتی بوونی هەر نیشانەیەکی ناتەندروست، بەخێرایی سەردانی نەخۆشخانەکان بکەن بێ دواکەوتن.