محەمەد ئەمین قەرەیلان، برا گەورەی موراد قەریلان ئەندامی فەرماندەی ناوەندی پاراستنی گەل، بەهۆی جەڵدەی دڵەوە کۆچی دواییکرد.
محمەد ئەمین قەریلان دوێنێ سێ شەممە، ١٧ حوزەیران ٢٠٢٦، بۆ چارەسەرکردنی کچەکەی چووەتە نەخۆشخانەی فێرکاری و توێژینەوەی ئەرسین ئەسڵان لە دیلۆک، کاتێک سەرقاڵی چاودێری کچەکەی بووە محەمەد ئەمین قجەڵتەی دڵ لێی داوە و لە تەمەنی ٧٤ ساڵیدا کۆچی دوایی کردوە.
دواتر تەرمەکەی بردراوەتوە ساردخانەی گۆڕستانی یەشیلکەنتی دیلۆک، بڕیارە ڕۆژی پێنج شەممە تەرمەکەی لە گۆڕستانی گەڕەکی ساکلتانی ناوچەی بێرەجووکی ڕحا بەخاک دەسپێردرێت.