بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم پێشبینیی کەشوهەوای ٤٨ کاتژمێری داهاتوو بڵاوکردەوە.
کەشناسی بڵاویکردەوە'' ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٨ی حوزەیران ئاسمانی ناوچە جیاجیاکانی هەرێم بە گشتی ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت. ئاراستەی با بەرەو باکووری ڕۆژئاوا دەبێت و خێراییەکەی لە نێوان ١٠ بۆ ٢٠ کم لە کاتژمێرێکدا دەبێت (لەسەرخۆ بۆ مامناوەند)، بەڵام لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆدا بۆ ماوەیەکی کورت چالاک دەبێت و خێراییەکەی دەگاتە سەرووی ٢٥ کم لە کاتژمێرێکدا و پلەکانی گەرماش بەراورد بە دوێنێ کەمێک بەرز دەبنەوە.''
سبەی هەینی، ئاسمان بەردەوام دەبێت لەسەر دۆخی ساماڵبوون، تەنیا لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی باکوور نیمچەهەور دەبێت. با لەسەرخۆ دەبێت و خێراییەکەی بۆ ٥ بۆ ١٥ کم لە کاتژمێرێکدا کەم دەکاتەوە، لە کاتێکدا ئاراستەکەی هەر بە باکووری ڕۆژئاوا دەمێنێتەوە.
مەودای بینین وەک خۆی (٨ بۆ ١٠ کم) دەبێت و پلەکانی گەرماش جێگیر دەبن و نزیک دەبن لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: ٤٢ پلەی سیلیزی
پیرمام: ٣٧ پلەی سیلیزی
سلێمانی: ٣٩ پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: ٤٣ پلەی سیلیزی
دهۆک: ٤١ پلەی سیلیزی
زاخۆ: ٤٠ پلەی سیلیزی
هەلەبجە: ٤١ پلەی سیلیزی
حاج ئۆمەران: ٢٨ پلەی سیلیزی
گەرمیان: ٤٤ پلەی سیلیزی