لە رێگەی دەستەی
دەستپاکییەوە ئەمڕۆ هەریەک لە ئانۆ جەوهەر وەزیری
گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کۆمپانیای جەوهەرەت ئەربیل و بەڕێوەبەری بەڕێوبەری
هێڵی ئاسنی و ترام وای دران بە دادگا.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٨ی حوزەیران، عەلی حەمەساڵح، بڕیاردەری رەوتی
هەڵوێست رایگەیاند لە
رێگەی دەستەی دەستپاکییەوە ئەمڕۆ هەریەک لە ئانۆ جەوهەر وەزیری
گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کۆمپانیای جەوهەرەت ئەربیل و بەڕێوەبەری بەڕێوبەری
هێڵی ئاسنی و ترام وای دراون بە دادگا.
ناوبراو
دەنوسێت: "ئێستا کۆمپانیای جەوهەرەت ئەربیل لە سەرجەم مەرزەکان دەستبەکاربووەو
بۆ هەر نەفەرێک بڕواتەوە دەرەوە (٢٥٠٠) دینار وەردەگرێت بگەڕێتەوە (٢٥٠٠) و سەیارەی
خۆی پێبێت(٥٠٠٠) هەزار دیناری لێ وەردەگرێت. ئەمە تەنیا پارە وەرگرتنەو لە
هیچ شوێن کار بەم کاغەزە ناکرێت و تەنیا بۆ دواخستنی خەڵک و کۆکردنەوەی پارەیە.. ".
بە وتەی عەلی حەمەساڵح وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندن ئەم گرێبەستەی
کردوە لەگەڵ کۆمپانیای جەوهەرت ئەربیل کە بە پێی زانیارییەکانی "٧٦٪ داهات بۆ
کۆمپانیایەو ٢٤٪ بۆ حکومەت..".
بڕیاردەری رەوتی هەڵوێست هەروەها دەنوسێت: "لە کوێ بوە
هاوڵاتی پاسپۆرتی پێبێت و فیزەی هەبێت! بڵێی: مەنەفێست..".