هه‌ردو ده‌سته‌ی گشتی
گومرگی حكومه‌تی عێراق و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رێكه‌وتنی هاوبه‌شیان له‌باره‌ی
جێبه‌جێكردنی سیستمی ئه‌سیكۆدا له ده‌روازه سنورییه‌كان واژۆكرد.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی
وه‌زاره‌تی دارایی فیدڕاڵ، فالح ساری وه‌زیری دارایی عێراق له‌میانه‌ی وتارێكدا له
كۆبونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌شی نێوان ده‌سته‌ی گشتی گومرگی عێراق و ده‌سته‌ی گومرگی هه‌رێمی
كوردستان كه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له به‌غدا به ئاماده‌بونی داموده‌زگاكانی كه‌رتی
په‌یوه‌ندیدار به‌ڕێوه‌چو، بۆ تاوتوێكردنی میكانیزمه‌كانی جێبه‌جێكردنی سیسته‌می
ئهسیكودا جیهانی له ناوه‌نده گومرگییه‌كانی هه‌رێم، جه‌ختی له‌سه‌ر یه‌كخستنی
گومرگ له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا كرده‌وه.
له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا،
فالح ساری وتیشی، "یه‌كخستنی سیستم و ڕێكاره‌كانی گومرگی له نێوان حكومه‌تی
فیدراڵی و هه‌رێمی كوردستاندا هه‌نگاوێكی ستراتیژییه له پرۆسه‌ی چاكسازی ئابوری‌دا و ده‌شڵێت، "كاریگه‌ری ئه‌رێنی له‌سه‌ر زیادكردنی
داهاتی نا نه‌وت، توندكردنه‌وه‌ی كۆنترۆڵی جوڵه‌ی كاڵاكان، و كه‌مكردنه‌وه‌ی خۆدزینه‌وه
له‌باج و گومرگ، هه‌روه‌ها به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی شه‌فافیه‌ت ده‌بێت".
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا
باس له لایه‌نه ته‌كنیكی و كارگێڕییه‌كانی سیستمی ئهسكۆدا كرا كه ئێستا له ده‌روازه‌كانی
هاتنه ژوره‌وه‌ی حكومه‌تی فیدراڵی به‌كارده‌هێنرێت، پێداچونه‌وه به‌و پێشكه‌وتنانه‌ش
كرا كه له گۆڕینی سیستمه‌كه بۆ دیجیتاڵی به‌ده‌ستهاتون، ڕێكاره‌كان ڕێكخران و
تاوتوێی چاودێریكردنی ئه‌لیكترۆنی كرا، هه‌روه‌ها باس له ڕێگاكانی یه‌كخستنی ڕێكار
و داتاكانی نێوان هه‌ردولا كۆڵیه‌وه.
له كۆتایی كۆبونه‌وه‌كه‌دا
یاداشتێكی هاوبه‌ش واژۆ كرا، كه كۆمه‌ڵێك ڕاسپارده و ڕێكاری جێبه‌جێكردنی تایبه‌ت
به جێبه‌جێكردنی سیستمه‌كه له ناوه‌نده گومرگییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌خۆگرتبو،
ئه‌م یاداشتهش ده‌خرێته به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆ كاروباری ئابوری به‌مه‌به‌ستی
ته‌واوكردنی ڕێكاره فه‌رمییه پێویسته‌كان.