ژمارەیەک خانەنشین لە سلێمانی ١٧ مانگە مووچەیان وەرنەگرتووە


بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینی سلێمانی سەبارەت بە پێنەدانی مووچەی چەندین خانەنشینی کارمەندی وەزارەتی ناوخۆ لە ژمارەیەک فەرمانگەی جیاواز دەڵێت "مامەڵەکەیان لە وەزارەتەکەی خۆیان دواکەوتووە".

پێنج شەممە، ١٨ حوزەیران ٢٠٢٦، بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینی سلێمانی رایگەیاند "ناوی ئەو کارمەندانە ساڵی رابردوو ڕەوانەی خانەنشینی کراون، بەڵام وەزارەتی ناوخۆ سەرەتا ڕەزامەندی نەداوە بەخانەنشینبوونیان بۆیە جارێکی دیکە ڕەوانەی خانەنشینی کراونەتەوە و مامەڵەکانیان لە وەزارەتەکەی خۆیان دواکەوتووە".

ئەشرەف فازیل، بەڕێوەبەری گەنجینەی دووی سلێمانی لەو بارەیەوە وتی "هەر کارمەندێک مامەڵەی ساڵی ڕابردوو ڕەوانەی خانەنشینی کرابێت و پاداشتی مۆڵەتی کۆکراوەی وەرنەگرتبێت دەتوانێت ڕۆژی یەکشەممە سەردانمان بکات و سەرجەم پاداشتەکەی بۆ خەرج دەکەین".

ئەو کارمەندە خانەنشینکراوانە باسیان لەوە کردوە کە  لە ساڵی ڕابردووەوە بڕیاری خانەنشین بوونیان دراوە، بەڵام تاوەکو ئێستا مووچەی خانەنشینی و پاداشتی مۆڵەتی کۆکراوەیان وەرنەگرتووە.




PM:07:28:18/06/2026