خۆپیشاندان و مانگرتنی بۆ رۆژی سێهه‌م له پێناو فشارخستنه سه‌ر حکومه‌تی هه‌رێم تا مووچه‌ی مانگه‌کانی 11و 12 سه‌رف بکات، له زۆر فه‌مانگه‌کانی ناو شاری سلێمانی و شاره‌زوور و هه‌ڵه‌بجه و گه‌رمیانیش چه‌ندین فه‌رمانگه به‌رده‌وامن له‌سه‌ر مانگرتن.
به‌یانی ئه‌مرۆش 14-1 له سلێمانی فه‌رمانبه‌رانی فه‌رمانگه‌کانی داد‌و داد نوسی و کاره‌بای سلێمانی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی باج ده‌ستیان به خۆپیشاندان و مانگرتن کرد، فه‌رمانبه‌رانی کاره‌با چوونه‌وه ماڵه‌وه و پێشبینی چه‌ندین فه‌رمانگه‌ی تر ده‌کرێت که بچنه ریزی مانگرتنه‌کانه‌وه.
فه‌رمانبه‌رانی شاره‌زووریش سه‌رۆکایه‌تی شاره‌وانی و ئه‌و دائیرانه‌ی سه‌ر به‌و شاره‌وانیه‌ن، له‌گه‌ڵ به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی رۆشنبیری، ده‌ستیان به مانگرتن کردووه.
له‌ئیداره‌ی گه‌رمیانیش رادیۆی ده‌نگ رایگه‌یاند به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌و بانکی خانوبه‌ره‌و چه‌ندین فه‌رمانگه‌ی که مانگرتنیان راگه‌یاندووه، چه‌ندین به‌یاننامه‌ش دژی لێدوانه‌که‌ی وته‌بێژی حکومه‌ت له‌سه‌ر مووچه‌ی مانگی 11 و 12 بلآوکراونه‌ته‌وه.
له هه‌ڵبجه‌ی شه‌هیدش زۆربه‌ی فه‌رمانگه‌کانی حکومه‌ت له‌و تازه پارێزگایه ده‌ستیان به مانگرتن کردووه.
هاوکات له ئیداره‌ی راپه‌رینیش هه‌ردوو ساری قه‌لآدزه‌و رانیه مناگرتن له‌چه‌ندین فه‌رمانگه درێژه‌ی هه‌یه.
ئاماری سه‌ره‌تای مانگرتووانی پارێزگای سلێمانی به ده‌یان هه‌زار مانگر و خۆپیشانده‌ر داده‌نرێت و رۆژه به‌رۆژ فراوانتر ده‌بێت.