هەڵۆ بێکەس، کوڕی شێرکۆ بێکەس لە بڵاوکراوەیەکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک پەیامێکی سەبارەت بە کۆچی دوایی پوری بڵاوکردەوە.
پێنج شەممە، ١٨ حوزەیران ٢٠٢٦، هەڵۆ بێکەس نووسیویەتی "بە دڵێکی پڕ لە خەمەوە، کۆچی دوایی پوری ئازیزم، خاتوو فریشتە فایەق بێكەس ڕادەگەیەنین، ماڵئاوایی پوری ئازیزم خوشكی باوكم، بۆشاییەکی گەورە و ماتەمێکی قووڵی لە دڵی هەمووماندا بەجێهێشت".
هەڵۆ بێکەس دەشڵێت " لەم ساتە پڕ لە ئازارەدا، لە خوای گەورە داواکارین گیانی پاکی بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبوری بە دڵی کەسوکار و دۆستانمان ببەخشێت. ئەمە دوا کۆست و ناخۆشیی بنەماڵەکەمان بێت".
سەبارەت بە کات و شوێنی پرسەی کۆچکردوو بنەمالەکەی رایانگەیاند "ڕۆژی شەممە ٢٠ حوزەیران ٢٠٢٦ لە مزگەوتی حاجی محمد كۆڵەك، شەقامی سالم بەرامبەر تربیەی كۆن پرسە بۆ خانمان و پیاوان بەڕێوەدەچێت".
فایەق بێکەس یەکێکە لە دیارترین هۆنەرەکانی کورد و شێرکۆ بێکەسی کوڕیشی بەهەمان شێوە.