لە ناو ماڵێکدا لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بوتڵێکی غاز تەقیوەتەوە و بەهۆیەوە ١١ ئەندامی خێزانێک برینداربوون.
رووداوەکە شەوی رابردوو (پێنج شەممە، ١٨ حوزەیران ٢٠٢٦ ) روویداوە لە گەڕەکی شقا لە زاخۆ، دوای تەقینەوەی بوتڵە غازەکە بەهۆیەوە ئاگر لە ماڵەکە کەوتووەتەوە و لە ئەنجامی رووداوەکەدا ١١ کەس کە سەرجەمیان ئەندامی یەک خێزانن برینداربوون.
بەپێی زانیارییەکان سەرجەم بریندارەکان رەوانەی نەخۆشخانەی سووتاوی لە دهۆک کراون و لە ئێستادا لەژێر چاودێری وردی پزیشکیدان.