په‌رله‌مانتاری گۆڕان عه‌لی حه‌مه ساڵح به ناڕاسته‌وخۆ ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌کات که خێره له‌کڕینی 109 وه‌نه‌شه‌ی په‌رله‌مانتاران هێنده ره‌خنه ده‌گیرێت، به‌ڵام له پرۆژه‌کانی2012 بۆ 2013 هێنده‌ی پاره‌ی 86 هه‌زار وه‌نه‌وشه دیار نه‌ماوه که‌س قسه ناکات و " لاڵن".
عه‌لی حه‌مه ساڵح له په‌یجی خۆی له تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یس بووک ده‌ڵێت "له پرۆژه‌كانی ساڵی 2012 و 2013 دا بڕی 3 ملیار‌و 700 ملیۆن دۆلار خه‌رج‌نه‌كراوه و چاره‌نوسی پاره‌كه‌ش دیارنییه كه 370 هه‌زار ده‌فته‌ر دۆلار ده‌كات و پاره‌ی 86 هه‌زار وه‌نه‌وشه‌یه، خێره بۆ ئه‌مه بێده‌نگن و هه‌ڕه‌شه‌ی خۆپیشاندان ناكه‌ن، خێره بۆكه‌مه‌كه زمانتان كارا‌و بۆ زۆره‌كه لاڵ".
هه‌روه‌ها ناوبراو له پۆسته‌که‌یدا نووسیویه‌تی "كاتێك ڕه‌خنه له‌كڕینی 109 وه‌نه‌وشه‌كه‌ی په‌رله‌مان گیراو له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه بڕیاری كڕینی هه‌ڵوه‌شایه‌وه، گه‌لێك دڵخۆشبوم، به‌ڵام دواتر ده‌ركه‌وت به‌شی زۆری ئه‌م ره‌خنانه خه‌می خه‌ڵك نییه به‌هه‌ندێك راگه‌یه‌ندكاری ئێمه‌شه‌وه به‌ڵكو شتی دیكه‌یه".