دهۆک.. لە نەخۆشخانەدا مامێک برازاکەی دەکوژێت

‌وێنەی گەنجە کوژراوەکە

وتەبێژی پۆلیسی دهۆک، موقەدەم هێمن سلێمان لە لێدوانێکدا بۆ میدیاکان ئاشکرایکرد مامێک لە نەخۆشخانە برازاکەی کوشتووە و "هەڵاتووە".

هەینی، ١٩ حوزەیران ٢٠٢٦، وتەبێژی پۆلیسی دهۆک رایگەیاند " گەنجەکە لەگەڵ مامیدا رۆژی چوار شەممە چووەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتن بەهۆی شکانی قاچییەوە، دوای مانەوەی ٢٤  کاتژمێر لە نەخۆشخانە لەلایەن مامییەوە کوژراوە".

موقەدەم هێمن سلێمان  وتیشی "پەڕاوی لێکۆڵینەوەمان بۆ دۆسیەکە کردووەتەوە، بۆ ئەوەی هۆکاری سەرەکیی رووداوەکە بزانین".

بەپێی زانیارییەکان گەنجەکە تەمەنی ٢٢  ساڵە و شەوی رابردوو لەناو نەخۆشخانە کوژراوە، دوای رووداوەکە تۆمەتبارەکە هەڵاتووە و پۆلیسی نەهێشتنی تاوان بەپێی مادەی ٤٠٦  فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرکردوە.




PM:01:06:19/06/2026