حکومەتی تاڵیبان لە بڕیارێکدا هەشت مەرجی نوێی بۆ پۆشینی حیجاب دەرکردووە کە دەبێت ئەستوور بێت، بۆنی خۆشی لێ نەیەت.
میدیا جیهانییەکان بڵاویانکردەوە کە وەزارەتی ئیرشاد، حەج و ئەوقافی تاڵیبان فەرمانێکی بۆ وتاری رۆژی هەینی وتاربێژانی مزگەوت و ناوەندەکانی ناردووە، کە تیایدا هاتووە، حیجابی شەرعی لەسەر هەر ژنێک کە گەیشتبێتە تەمەنی باڵقبوون، فەرزە.
هەروەها بەڕێوبەرایەتیی پەروەردەش بڕیاری داوە کە قوتابییانی کچ لە قۆناغەکانی چوارەم تا شەشەم و مامۆستایانی ژن، لە رۆژی شەممەوە دەبێت بە نیقاب و دەستکێشەوە بچنە قوتابخانە.
ئەو هەشت خاڵەدا لە بارەی حجابەوە هاتووە:
- جلوبەرگێک کە تەواوی جەستەی ژن داپۆشێت.
-رازاوە و رەنگاوڕەنگ نەبێت.
-ئەستوور و ناڕوون بێت.
-تەسک و چەسپاو نەبێت.
-بۆنی خۆشی لێ نەیەت.
-شێوەی جلی ناموسوڵمان نەبێت.
-لە جلی پیاوان نەچێت.
-بۆ خۆدەرخستن و خۆنوواندن نەبێت.