هاتوچۆی بازرگانی و گەشتیاری لە دەروازەی باشماخ ئاسایی بووەوە

بەڕێوەبەرایەتیی دەروازەی نێودەوڵەتیی باشماخ رایدەگەیەنێت کە کێشەی سیستمی ئەلیکترۆنی لە دیوی ئێرانی مەرزەکەوە چارەسەر کراوە و هاتوچۆی گەشتیاری و بازرگانی بە تەواوی ئاسایی بووەتەوە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا، هۆبەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی کۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتیی باشماخ ئاماژەی بەوە کردووە، لەدوای چارەسەرکردنی گرفتە تەکنیکییەکانی سیستمی ئەلیکترۆنی لە مەرزی باشماخ-دیوی ئێران، جووڵەی گەشتیاری و جموجوڵی بازرگانی لە مەرزەکەدا دەستی پێکردووەتەوە و وەک ڕۆژانی پێشوو بەڕووی هاوڵاتییاندا کراوەیە.

لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا ڕوون کراوەتەوە، دەروازەکە ڕۆژانە لە کاتژمێر ٧:٣٠ی بەیانی تاوەکو ٩:٠٠ی شەو بە ڕووی هاوڵاتییان و گەشتیاراندا کراوەیە و بە شێوەیەکی ئاسایی خزمەتگوزارییەکانیان پێشکەش دەکەن.




AM:10:48:20/06/2026