سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە ٢٠ی حوزەیران، گەنجێك لە ئیسكان تاوەری شاری هەولێر لە نهۆمی ٩ كەوتە خوارەوە و گیانی لەدەستدا.
سەرچاوەیەكی ئاگادار بە سپی راگەیاند "گەنجەكە كاتژمێر ٥یسەرلەبەیانی سەردانی ئیسكان تاوەری كردوە كە گوایە ماڵی هاوڕێیەكی لەوێیە، دواتر لەگەڵ سكۆریتییەكان دەبێتە بە شەڕ و دەمەقاڵێی و بە چەقۆ یەكێك لە سیكۆریتییەكان بریندار دەكات".
سەرچاوەكە وتیشی "دواتر گەنجەكە لە نهۆمی ٩یئەو عیمارەوە كەوتووەتە خوارەوە كە تا ئێستا روون نیە خۆی فڕێداوەتە خوارەوە یان خراوتە خوارەوە".
نوێ دەكرێتەوە...