رێكخراوی وەلا بۆ هاریكاری یاسایی ژنان راپۆرتی ساڵانەی توندوتیژی خێزانی بڵاوكردەوە و تێیدا ئاشكرا كراوە لە سلێمانی و هەولێر زیاتر لە ٨٠ مامەڵەی هێنانی ژنی دووەم لە دادگا تۆمار كراوە.
لە راپۆرتەكەی رێكخراوی وەڵا هاتووە: یەكێك لە خاڵەكانی ئەم راپۆرتە رۆڵی پەرلەمانی كوردستانە كە ٦٠٠ رۆژە كارا نییە و ئەمەش جیا لەكاریگەرییەكانی دیكە، لە رووی كۆمەڵایەتییشەوە كاریگەریی هەیە و پەكخستنی پەرلەمان پەكخستنی چارەسەری كێشە كۆمەڵایەتییەكانە چونكە پەرلەمان یاسا دانەرە.
بەپێی راپۆرتەكە رێژەی مارەبڕین و هاوسەرگیری لە هەرێمی كوردستان واتە لە هەولێر، سلێمانی، دهۆك و گەرمیان بەراورد بە دوو ساڵی رابردوو زیادی كردوە.
ئامارەكانی هاوسەرگیری زیادی كردوە و بەپێی ئامارەكە لە سەرتاسەری هەرێم ٦١ هەزار و ٣٢٨ حاڵەتی زەواج تۆمار كراوە.
رێژەی تەڵاق لە هەولێر و دهۆك و گەرمیان زیادی كردوە و تەنیا لە سلێمانی ئاماری تەڵاق بەراورد بە دوو ساڵی رابردوو كەمی كردوە و بە گشتی لە هەرێمی كوردستان ١٥ هەزار و ٨٢٦ مامەڵەی تەڵاق تۆمار كراوە كە بەو پێیە ٢٥٪ ئەو كەسانەی هاوسەرگیرییان كردوە دواتر داوای جیابوونەوەیان كردوە.
سەبارەت بە هێنانی ژنی دووەم لە هەولێر ٤٢ حاڵەت و لە سلێمانی ٣٩ مامەڵەی هێنانی ژنی دووەم لە دادگاكاندا تۆمار كراوە.
كۆی راپۆرتی رێكخراوی وەڵا ببینە: