پارتی: بڕیارمانداوە بۆ پێکهێنانی حکومەت لەگەڵ هەموو لایەنەکان کۆببنینەوە

‌سالار عوسمان، بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان

بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، سالار عوسمان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لە دوای ١٨ مانگ لە پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان هەنگاوێکی حزبەکەی ئاشکرا دەکات بۆ پێکهێنانی حکومەت و چالاککردنەوەی پەرلەمان.

شەممە، ٢٠ حوزەیران ٢٠٢٦، بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند "بڕیارمانداوە لەگەڵ سەرجەم هێز و لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان کۆببینەوە،  ئامانج لەم کۆبوونەوانە گەیشتنە بە لێکگەیشتنێکی هاوبەش بۆ دۆخی سیاسیی هەرێم و داهاتووی کابینەی نوێ".

ئەو بەرپرسەی پارتی باسی لەوە کرد کە کارکردنی حیزبەکەیان لەسەر بنەمای دەستپێشخەرییەکەی مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی بەردەوامە. 

ئەو بەرپرسەی پارتی ئاماژەی بەوەکرد کە "پارتی دەیەوێت ئەم دەستپێشخەرییە بکاتە هەوێنی چارەسەرکردنی کێشەکان و کۆکردنەوەی لایەنەکان لە دەوری مێزی گفتوگۆ بۆ یەکلاکردنەوەی پرسە هەڵپەسێردراوەکان".

لە بارەی شێوازی پێکهێنانی کابینەی نوێ، سالار عوسمان وتی "پارتی دەیەوێت بەگوێرەی دەنگی بەدەستهاتووی لایەنەکان لە هەڵبژاردندا حکومەت پێکبهێنرێت، ئەمەش بەو مانایەیە کە قەبارەی بەشداریی هەر لایەنێک لە کابینەی داهاتوودا، ڕاستەوخۆ بەستراوە دەبێت بەو ئیستحقاقە هەڵبژاردنەی کە لە لایەن هاووڵاتییانەوە بەدەستیان هێناوە".

لە تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ وە پرۆسەی هەڵبژاردن بۆ پەرلەمانی هەرێمی کوردستان بەڕێوەچووە، بەڵام تا ئێستا حکومەت پێکنەهاتووە و لایانە سیاسیەکانیش یەکتر تۆمەتبار دەکەن. 




PM:03:03:20/06/2026