بەرپرسی بەرێوەبەری پڕۆژەکانی دەزگای لوتکە، باهۆز بارزان لە کۆنفرانسێكی رۆژانامەوانیدا ئامارەکانی ٦ مانگی سەرەتای ئەمساڵی کۆچکردنی بڵاوکردەوە کە "١١ هەزار کەس لە عێراقدا" کۆچیان بۆدەرەوەی وڵات کردوە.
شەممە، ٢٠ حوزەیران ٢٠٢٦، بەرپرسی بەرێوەبەری پڕۆژەکانی دەزگای لوتکە رایگەیاند "لە ماوەی ٦ مانگی ئەمساڵدا لە عێراق ١١ هەزار و ٧٤٠ داواکاری مافی پەنابەری لە وڵاتان تۆمار کراوە و ژمارەی قوربانیان ٤ کەسە کە یەکێکیان بێسەروشوێنە و ئەم ئامارەش بۆ کەسانی سەروو ١٨ ساڵە".
"ئامارەکانی دەزگاکەمان دەری درەخات لە نێوان ساڵانی ٢٠١٥ بۆ ٢٠٢٦ زیاتر لە ٨ هەزار و ٦٠٠ کەس بە شێوەی نایاسایی کۆچیان کردووە لە عێراقەوە، لەم ژمارەیەدا ٦٠٩ کەس گیانی لەدەستداوە، کە ژمارەیەکیان بێسەروشوێنن تا ئێستا، بۆیە وەک دەزگای لوتکە بۆ دۆزینەوەی هەلی کار و ڕێگری لە کۆچبەریی، پڕۆژەی ئەپڵیکەیشنی ئای کی و جۆ فایندەر ڕادەگەیەنین، بۆیە داواکارین لە لایەنە پەیوەندیدارەکان هاوڕای پڕۆژەکەمان بن"، باهۆز بارزان وا دەڵێت.
بەرپرسی بەرێوەبەری پڕۆژەکانی دەزگای لوتکە ئاماژەی بەوەشکرد کە "لە ساڵانی ڕابردوودا بێکاریی و ناسەقامگیری ئابووری، هەستکردن بە نەبوونی داهاتوویەکی ڕوونتر بووەتە هۆکاری ئەوەی هەزاران گەنج کۆچ بکەن، کە ئەمەش دەبێتە هۆی مەترسی بۆ داهاتووی وڵاتەکەمان، ئێمە لە دەزگای لوتکە لە ساڵی ٢٠١٧ ـوە بەردەوامین لە خزمەتکردنی ئاوارە و کۆچبەران لە هەموو بوارەکاندا، هەتا ئێستا تەرمی زیاتر لە ٣٠٠ کۆچبەرمان گەڕاندووەتەوە".
باهۆز بارزان، بەرپرسی بەرێوەبەری پڕۆژەکانی دەزگای لوتکە دەشڵێت کە "ئەمڕۆ ٧٥ـەمین ساڵ ڕۆژی پەنابەران دەکەینەوە، کە تایبەتە بە جاڕنامەی مافەکانی پەنابەرانی ساڵی ١٩٧٥بۆ پاراستنی کەرامەتی ئەو مرۆڤانەی کە ناچار دەبن ماڵ و ئاسوودەیی خۆیان جێبهیڵن، بەڵام دوای ٧٥ ساڵ هێشتا ملیۆنان مرۆڤ لە سەرانسەری جیهاندا بەهۆی کاریگەری جەنگ و توندوتیژی و نائارامی سیاسی و گۆڕانکاریە ژینگەییەکانەوە ناچاردەبن، کە کۆچ بکەن کوردستان و عێراقیش لەم واقیعە بەدەر نییە".
.