رێکخراوی پەی بۆ پەروەردەو گەشەپێدان هۆشداری دەدات بە وەزارەتی خوێندنی باڵاو داواکاری گشتی و دەڵێت" ئەم کەیسە تەنها کێشەیەکی کەسی نییە، بەڵکو تاقیکردنەوەیەکی مێژوییە بۆ پاراستنی متمانەی کۆمەڵگە بەناوەندە زانستییەکان".
رۆژی شەممە رێکخراوی پەی لە راگەیاندنێکدا لەسەر دۆسیەی نامەکانی دکتۆری زانکی سلێمانی د. عەبدولەتیف دەڵێت " دەبێت زانکۆ قەڵغانی پاراستنی کچان بێت، نەک شوێنێک کە تێیدا پێگەی ئەکادیمی بۆ مەرامی تایبەت بەکاربهێندرێت".
ئەو رێکخراوە دەترسێت لە دەستوەردان و بەلارێدابردنی کەیسی عەبدولەتیف سەلەفی و داوا دەکات "بەتوندی ڕێگریی بکرێت لەهەر جۆرە فشار، هەڕەشە یان سوکایەتییەک کە وای لەکچانی قوربانی یان شایەتحاڵەکان بکات لەسکاڵاکانیان پاشگەزببنەوە".
هەروەها مەترسی دوورمەودای ئەم مامۆستایەی زانکۆ لەسەر خوێندکاران داخاتەڕوو و دەڵێت "ئەگەر ئەم کەیسە بەشەفافی یەکلایی نەکرێتەوە، خێزانە کوردییەکان متمانەیان بەدامەزراوە زانستییەکان نامێنێتو کچەکانیان لەخوێندن دوردەخەنەوە".
دامهزراوهی پهی جەختدەکاتەوە، "ڕێگهی یاسایی پاک بێتو هیچ فشارێکی حزبی، کۆمەڵایەتی، یان دامەزراوەیی نەهێڵدرێت کە ئاراستەی لێکۆڵینەوەکە بگۆڕێت".
دامهزراوهكه داوای میکانیزمێکی مۆدێرنو بهپهله دەکات بۆ دەرخستنی ڕاستییەکانو دهڵێت، "سهبارهت به پشکنینی ژیریی دەستکرد (دیپ فەیک): پێشنیازکراوە تیمێکی تەکنیکی پسپۆڕ پشکنین بۆ دەنگ، نامەو ڤیدیۆکان بکەن، بۆ دڵنیابون لەوەی کە ئایا ڕەسەنن یان بەتەکنۆلۆژیای نوێ دروستکراون، دەستبەسەرداگرتنی زانستیی مۆبایلو هەژمارە دیجیتاڵییەکان بەشێوازێک کە ڕێگه بەونکردن یان دەستکاریکردنی هیچ بەڵگەیەک نەدرێت".
رێکخراوی ( پەی ) بە پێچەوانەی رای باویشەوە دەرفەتی هێشتۆتەوە بۆ داکۆکیکردن لە د. عەبدولەتیف و ئاماژە بەوە دەکات کە دادپەروەری دوو لایەنەیە؛ ئەگەر تۆمەتەکان بەبەڵگەی حاشاهەڵنەگر سەلمێران، دەبێت خێرا دۆسیەکە بدرێتە دادگاو داواکاری گشتییو توندترین سزای کارگێڕییو یاسایی بەسەر مامۆستاکەدا بسەپێنرێت، لەبەرامبەریشدا، ئەگەر دەرکەوت بەڵگەکان ساختەنو مەبەست لێی ناوزڕاندنی زانکۆ بوە، دەبێت بڵاوکەرەوەکانیان ڕوبەڕووی یاسا بکرێنەوە".
لەم دۆخە نوێیەی سۆسیال میدیادا بۆ یەکەمجارە زانکۆیەک لە زانکۆکانی کوردستان رووبەڕووی تاقیکردنەوەیەکی لەو شێووەیە بۆتە کە دۆسیەیەک ببێتە بابەتی رای گشتی و داوای لێکۆڵینەوەیەکی بێلایەنە بکرێت.