لە هەشتەمین خولی پاڵەوانێتی کراوەی عێراق بۆ بەرزکردنەوەی قورسایی ژنان کە لە شاری سلێمانی بەرێوەچوو، جیلان جارۆ کرێت مەدالیای زێڕی بەدەستهێنا.
یەک شەممە، ٢١ حوزەیران ٢٠٢٦، جیلان جارۆ کرێت کە خەڵکی شارۆچکەی شێخانە لە پارێزگای دهۆک، لە یاری بەرزکردنەوەی قورسایی توانی کێشی ٢٤٠ کیلۆگرام بەرز بکاتەوە و ببێتە پاڵەوانی کێبڕکیەکە کە رکابەرێتی ٢٠ یاریزانی دیکەی دەکرد .
پێشتریش لە خولی شەشەمی پاڵەوانێتییەکەدا کە لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو بوو، جیلان جارۆ پلەی یەکەمی بەدەستهێنابوو.