گەڵف کیستۆن: بەتەواوی ئامادەین بۆ دەستپێکردنەوەی خێرای هەناردەکردنی نەوتی هەرێم

کۆمپانیای گەڵف کیستۆنی بەریتانی ئامادەیی خۆی بۆ دەستپێکردنەوەی خێرای هەناردەکردنی نەوت لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند، ئەمەش دوای ئەوەی عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ئامادەیی نیشاندا بۆ گەرەنتییکردنی ئاسایشی کۆمپانیا نەوتییەکان لە کێڵگەکانی هەرێمدا.

کۆمپانیاکە لە ٢٨ی شوباتی ٢٠٢٦دا بەهۆی دۆخی ناوچەکەوە بەرهەمهێنانی لە کێڵگەی شێخان ڕاگرت، کە بووە هۆی وەستانی سەرچاوەی داهاتی سەرەکییان.

سەرڕای ئەمەش، ژێرخان، تیمەکانی کارکردن و توانای دارایی کۆمپانیاکە لە ئامادەباشی تەواودان بۆ ئەوەی لەگەڵ جێگیربوونی ڕەوشی ئەمنی، پرۆسەی بەرهەمهێنان و هەناردەکردن بۆ بازاڕە نێودەوڵەتییەکان بەکۆی تواناوە دەستپێبکاتەوە.

بۆ خۆڕاگرتن لەم قۆناغی بێ داهاتییەدا، گەڵف کیستۆن خەرجییە نەختییەکانی مانگانەی بەڕێژەی نزیکەی ٥٠٪ کەمکردووەتەوە، بەڵام پڕۆژە زۆر ستراتیجییەکانی پەیوەست بە سەلامەتی و کارایی کێڵگەکەی بەردەوام کردووە.

کارگێڕیی کۆمپانیاکە ئاماژە بەوە دەکات کە ئاسۆی ئاسایشی ناوچەکە بەرەو باشبوون دەچێت، بەتایبەت دوای واژۆکردنی لێکتێگەیشتنی چوارچێوەی سیاسی لە نێوان ئەمریکا و ئێران، کە چاوەڕوان دەکرێت گرژییە جیۆسیاسییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و عێراق کەم بکاتەوە.



PM:11:21:21/06/2026