حەشدی شەعبی بنکەی سەربازیی گەورە لە زومار دەکاتەوە

هێزەکانی حشدی شەعبی و سوپای عێراق بە نیازن بارەگایەکی سەربازیی گەورە لە زومار، لەباکووری ڕۆژاوای پارێزگای نەینەوا بکەنەوە.

بەپێی زانیارییەکان سوپای عێراق و هێزەکامی حەشدی شەعبی بە نیازن لە سنووری زومار و عەین عەوەیس بارەگایەکی گەورەی سەربازی نوێ دروست بکەن.

دوای ڕووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٧ و کشانەوەی هێزەکانی پێشمەرگە، هێزە فیدراڵییەکانی عێراق بە پاڵپشتی حەشدی شەعبی چوونە ناوچەی زومار و شنگال و دەوروبەری. لەو کاتەوە حەشدی شەعبی (بەتایبەت ئەو لایەنانەی سەر بە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوان) بوونێکی سەربازیی بەردەوامیان لە ناوچەکەدا هەیە.


ناحیەی زومار دەکەوێتە باکووری ڕۆژاوای پارێزگای نەینەوا (نزیکەی ٦٠ بۆ ٧٥ کیلۆمەتر لە باکووری ڕۆژاوای شاری مووسڵەوە دوورە). لە ڕووی کارگێڕییەوە سەر بە قەزای تەلەعفەرە و هاوسنوورە لەگەڵ هەرێمی کوردستان و نزیکیشە لە سنووری سوریا، ئەمەش وای کردووە ببێتە شوێنێکی ستراتیژی بۆ ململانێی هەرێمییەکان.




AM:10:17:22/06/2026