لە کاتێکدا بەنداوی دووکان ١٢ سانتیمەتری مابوو بۆ سەرڕێژبوون بەڕێوەبەری بەنداوی دووکان، کۆچەر جەمال لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئاشکرای دەکات کە " بابەتی سەرڕێژبوونی بەنداوی دووکان بۆ ئەمساڵ کۆتایی هاتووە".
دوو شەممە، ٢٢ حوزەیران ٢٠٢٦، جەمال کۆچەر رایگەیاند "بە تەمای سەرڕێژبوونی بەنداوی دووکان مەبن، وەرزی بارانبارین ٤٥ ڕۆژە کۆتایی هاتووە، لە کاتێکدا بەنداوەکە تەنیا ١٢ سانتیمەتری مابوو بۆ سەرڕێژبوون، بەڵام لە ٢٠ـی حوزەیرانەوە دەستمان کردووە بە بەردانەوەی ئاو بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا لە دوو یەکەدا".
سەبارەت بە بڕی گلدانەوەی ئاو لە بەنداوەکە، بەڕێوبەری بەنداوی دووکان وتی "بە نزیکەیی ٧ ملیار مەترسێجا ئاو لە بەنداوی دووکان گلدراوەتەوە و ئەوەش سوودی بۆ ئاوی خواردنەوە، کشتوکاڵ و بەرهەمهێنانی کارەبا دەبێت، ئەو بڕە ئاوەش نیشانەی زیادبوونی بەرچاوی داهاتی ئاوە لەمساڵدا".
بەنداوی دووکان گەورەترین بەنداوی هەرێمی کوردستانە، توانای گلدانەوەی ٧ ملیار مەتر سێجا ئاوی هەیە و لە ساڵانی ١٩٥٤ تاوەکو ١٩٥٩ لەسەر ڕووباری زێی بچووکدا دروستکراوە و لە ماوەی ٣٠ ساڵی ڕابردوودا تەنیا لە ساڵی ٢٠٢٩ دا سەرڕێژ بووە.
ئەمساڵ لە کۆی ٢٥ بەنداو لە هەرێمی کوردستاندا ٢٣ بەنداو سەرڕێژبوو و تەنها بەنداوی دووکان وگۆمەسپان سەرڕێژ نەبووە.