نەخۆشخانەی فێرکاریی ڕانیە ڕایگەیاند'' بەهۆی ڕووداوێکی سەختی هاتوچۆوە لە دەڤەرەکە، سێ کەس گیانیان لەدەستداوە و سێ کەسی دیکەش بریندار بوون.''
تەها محەممەد، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی تەندروستیی ڕاپەڕین سەبارەت بە زانیارییەکانی ڕووداوەکە دەڵێت'' ڕووداوەکە لەسەر ڕێگای دەربەند - ڕانیە و بەتایبەت لە نزیک گوندی قوڕەگۆ ڕوویداوە.''
ئاشکراشی کرد کە گیانلەدەستداوەکان پێکهاتوون لە ژنێک و دوو منداڵ.
سەبارەت بە دۆخی بریندارەکانیش، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی تەندروستیی ڕاپەڕین ئاماژەی بەوە دا کە سێ کەسەکە گەیێندراونەتە نەخۆشخانە و لە ئێستادا تەندروستیی یەکێک لە بریندارەکان ناجێگیرە.