بافڵ تاڵەبانی و سەڵاحەدین بەهادین کۆدەبنەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە شاری سلێمانی سەردانی سه‌ڵاحه‌دین محەممەد به‌هائه‌دین، ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستانی کرد و سەرەخۆشی لێکرد بەهۆی کۆچی دوایی براکەیەوە.

لە کۆبوونەوەیەکدا کە شاڵاو کۆسرەت ڕەسوڵ و سالار لالە سەرحەد، لێپرسراوی بۆردی پەیوەندییە کوردستانییەکانی یەکێتی ئامادەی بوون، دوایین پەرەسەندنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق تاوتوێ کران.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، بافڵ پێزانینی خۆی نیشاندا بۆ ڕۆڵی کاریگەری مامۆستا سه‌ڵاحه‌دین محەممەد به‌هائه‌دین لە هەوڵەکانیدا بۆ نزیککردنەوەی بۆچوونە جیاوازەکان، و هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر بەهێزترکردنی زیاتری پەیوەندییەکانی نێوان یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان.



PM:12:19:23/06/2026