بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ ٤٨ کاتژمێری داهاتوو بڵاوکردەوە، کە تێیدا گۆڕانکاری لە پلەکانی گەرما و چالاکبوونی با و تۆزوخۆڵ بەدی دەکرێت.
ئاماژەبەوەکراوە، کەشی ئەمڕۆ سێشەممە ئاسمان بە گشتی ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما بە بڕی ١ بۆ ٣ پلەی سیلیزی بەراورد بە دوێنێ. با بە ئاراستەی باکووری ڕۆژهەڵات و بە شێوەیەکی لەسەرخۆ دەبێت کە خێراییەکەی ١٠-١٥ کم لە کاتژمێرێکدایە.
هاوکات، بۆ سبەی چوارشەممە ٢٤ی حوزەیران، ئاسمان بە ساماڵی دەمێنێتەوە بەڵام پلەکانی گەرما بە شێوەیەکی بەرچاو و بە نزیکەی ٤ بۆ ٦ پلەی سیلیزی نزم دەبنەوە، ئاراستەی با بەرەو باکووری ڕۆژهەڵات دەبێت و خێراییەکەی بۆ مامناوەند ١٥-٢٠ کم لە کاتژمێرێکدا زیاد دەکات، و لە هەندێک کاتدا بۆ سەرووی ٢٥کم لە کاتژمێرێکدا چالاک دەبێت، ئەمەش دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ.
کەشناسی دەڵێت'' بەهۆی کاریگەری بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ لەسەر بەشێک لە ناوچەکانی هەرێم، پێشبینی دەکرێت مەودای بینینی ئاسۆیی و ستوونی کەم ببێتەوە. ''
هەروەها، ئەم نزمبوونەوەیەی پلەکانی گەرما بۆ ماوەی زیاتر لە هەفتەیەک بەردەوام دەبێت و پلەکان بە جێگیری لە زۆربەی ناوچەکان لە ژێر ٤٠ پلەی سیلیزی یان نزیک لەو کلووەدا دەمێننەوە، و هیچ شەپۆلێکی توندی گەرما لەسەر ناوچەکە بوونی نابێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: ٣٨ پلەی سیلیزی
پیرمام: ٣٦ پلەی سیلیزی
سلێمانی: ٣٧ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە:٣٩ پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: ٣٩ پلەی سیلیزی
دهۆک: ٣٧ پلەی سیلیزی
زاخۆ: ٣٧ پلەی سیلیزی
ئاکرێ:٣٨ پلەی سیلیزی
گەرمیان:٤٠ پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران:٢٤ پلەی سیلیزی