وه‌زیری شاره‌وانی
ئاشكرای دەكات، بە بڕیارەكەی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تاوەكوو ئێستا ١٠٩
هەزار فەرمانبەری شارستانی و سەربازی بوونەتە خاوەنی زەوی.
ساسان عەونی، وه‌زیری
شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری حكومەتی هەرێمی كوردستان له كۆڕبه‌ندی داهاتووی خانوبه‌ره
ڕایگه‌یاند: "بڕیاری جه‌نابی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان مەسرور بارزانی
بۆ دابه‌شكردنی زه‌وی بەسەر فەرمانبەران کاریگەریی ڕاستەوخۆی هەیە لەسەر کەرتی نیشتەجێبوون
و جووڵەی ئابووری.”
سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی
پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی زه‌وی ساسان عه‌ونی وتی: "بە گشتی له سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی
كوردستان ٥٠٠ هه‌زار فه‌رمانبه‌ر له ڕاژه‌كانی سه‌ربازی و مه‌ده‌نی، ڕه‌زامه‌ندی
ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانیان بۆ وه‌رگیرا‌وه، تاوەكوو ئێستاش به گشتی نزیكه‌ی ١٠٩
هه‌زار پارچه زه‌وی له‌سه‌ر ئاستی پارێزگه و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان دابه‌ش كراوه
و كاره‌كانیش به‌رده‌وامه.”
ڕۆژی ٢٧/٣/٢٠٢٤ ئەنجومەنی
وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیاری دا بە پێدانی زەوی بەو فەرمانبەرانەی کە سوودمەند
نەبوونە و بەپێی بڕیارەكان هەر فەرمانبەر و پێشمەرگەیەک هەشت ساڵ خزمەتی هەبێت و
هەر خانەنشینێكیش لە كاتی فەرمانبەری دا سوودمەند نەبووبێت، زەوییەكی ٢٠٠ مەتریی پێ
دەدرێت.