تەرمی کچێکی ٢٠ ساڵ بە خنکاوی دۆزرایەوە


وتەبێژی بەرگریی شارستانیی سلێمانی، ئارام عەلی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئاشکرایکرد کە ئەمڕۆ تەرمی کچێکی ٢٠ ساڵ لە ئاوی کونەماسی بە خنکاوی دەرهێندراوەتەوە.

سێ شەممە، ٢٣ حوزەیران ٢٠٢٦، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی سلێمانی رایگەیاند "کاتژمێر ٣:٤٠ خولەکی  دوای نیوەڕۆ ئاگادارکراینەوە لەوەی کچێک لە سەیرانگەی کونەماسی لە سنووری سلێمانی کەوتووەتە ناو ئاو،  تیمەکانمان راستەوخۆ گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و دەستیان بە گەڕان کرد".

"دوای نزیکەی دوو کاتژمێر لە  گەڕان، دەوروبەری کاتژمێر ٥:٠٠ی ئێوارە تواندرا تەرمەکە بدۆزرێتەوە"، ئارام عەلی وا دەڵێت.
سەبارەت بە هۆکاری رووداوەکە ، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی سلێمانی ئاماژەی بەوەکرد کە "پێدەچێ بۆ مەلەکردن چووبێتە ناو ئاوەکە". 

بەپێی ئامارەکانی بەرگریی شارستانیی سلێمانی لە سەرەتی ئەم ساڵەوە تا ئێستا ٤  رووداوی خنکان هەبووە. 

وێنەی ئەو کچەی خنکاوە:






PM:08:04:23/06/2026