ئاوازدانەر، هەڵکەوت زاهیر لە بڵاوکراوەیەکیدا باس لەوە دەکات کە ئەو دەنگەی بڵاوکراوەتەوە عەبدولەتیف ئەحمەد ناسراو بە عەبدولەتیف سەلەفی نییە.
هەڵکەوت زاهیر، چوار شەممە، ٢٣ حوزەیران ٢٠٢٦، رایگەیاند "ئەو دەنگەی بەناوی دکتۆر عەبدولەتیف بڵاوکراوەتەوە ڕاستی نییە و بە زیرەکی دەستکرد دروستکراوە، کەسانی شارەزا دەزانن جیاوازییەکەی لە کوێدایە، چونکە لە دەنگی زیرەکی دەستکرددا هەناسەی کەسەکە وەک پێویست دیار نییە و لەسەر شاشەی ئامێرەکانیش قەبارەی دەنگەکە گەورەتر دەردەکەوێت وەک لە ڕاستیدا هەیە".
ئاوازدانەرە ئاماژە بەوە دەکات کە "دەتوانرێت بەم تەکنەلۆژیایە دەنگی هەر کەسێک لاسایی بکرێتەوە".
بڵاوبوونەوەی "دوو بەڵگە" لەسەر عەبدول لەتیف ئەحمەد، مامۆستا لە بەشی شەریعەی زانکۆی سلێمانی و "پێشڕەوی رەوتی سەلەفی لە کوردستان" کە پەیوەندی لەگەڵ "خوێندکاری خۆیدا هەیە" کاردانەوەی دروستکردوە.