ئەمڕۆ چوارشەممە، ٢٤ی حوزەیرانی
٢٠٢٦، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتیی سەرۆک وەزیران مەسرور
بارزانی کۆدەبێتەوە و دوو تەوەر تاوتوێ دەکات.
بە پێی زانیارییەکان تەوەری
یەکەم؛ خستنەڕووی پوختەی کۆنووسی هاوبەشی نێوان دەستەی گومرگی فیدراڵی و گومرگی هەرێمی
کوردستان سەبارەت بە جێبەجێکردنی سیستمی ئەسیکۆدا کە لە رۆژی ١٨/٦/٢٠٢٦ لە بەغدا
واژووکرا و، راسپاردنی وەزارەتەکانی پەیوەندیدار بە بابەتەکانی ئەسیکودا: (دارایی
و ئابووری، بازرگانی و پیشەسازی، ناوخۆ، پلاندانان، کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، تەندروستی)
و دەستەی وەبەرهێنان و فەرمانگەی تەکنەلۆژیای زانیاری بۆ هەماهەنگی لەگەڵ هاوتاکانیان
لە حکوومەتی فیدراڵی بۆ ئامادەسازیی پەسەندکردنی کۆتایی لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزاریی
بۆ ئابووری، و خستنەڕووی هەنگاوەکانی داهاتوو.
تەوەری دووەمیش؛ خستنەڕووی
چاکسازییەکان لە بواری خانەنشینی و دەستەبەری کۆمەڵایەتیی کرێکاران، و بڕیاردان لەسەر
پێشنیاری وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی تایبەت بە دیاریکردنی کەمترین موچەی
مانگانەی خانەنشینیی کرێکارانی کەرتی تایبەت بە بڕی ٥٠٠ هەزار دینار کە لە خەزنەی
خانەنشینی و دەستەبەری کۆمەڵایەتی بۆ کرێکاران دابین دەکرێت.