کەشناسیی هەرێم: پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە و لە هەندێک ناوچە تۆز و با هەڵدەکات

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ ٤٨ کاتژمێری داهاتوو ڕاگەیاند؛ بەپێی پێشبینییەکان، ئەمڕۆ پلەکانی گەرما بە چەند پلەیەک نزم دەبنەوە و سبەینێ دووبارە ڕوو لە بەرزبوونەوە دەکەن.

بارودۆخی کەشوهەوای ئەمڕۆ (چوارشەممە، ٢٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٦)

کەشناسیی هەرێم ئاوڕی لەوە داوەتەوە کە ئەمڕۆ ئاسمانی هەرێم بە گشتی ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت. هاوکات لەگەڵ نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما بە (٤-٦) پلەی سیلیزی، خێرایی با لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆدا کەمێک چالاک دەبێت و دەگاتە سەرووی ٢٥ کم/ک، ئەمەش دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی تۆزێکی کەم لە هەندێک لە ناوچە دەشتاییەکانی سنووری پارێزگاکان.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوی پارێزگا و ناوچەکانی هەرێم بۆ ئەمڕۆ:

هەولێر: ٣٩ پلەی سیلیزی

سلێمانی: ٣٨ پلەی سیلیزی

دهۆک: ٣٨ پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: ٤٠ پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ: ٣٩ پلەی سیلیزی

زاخۆ: ٣٨ پلەی سیلیزی

پیرمام: ٣٦ پلەی سیلیزی

ئاکرێ: ٣٩ پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: ٢١ پلەی سیلیزی

کەشوهەوای سبەی (پێنجشەممە، ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٦)

بۆ سبەی پێنجشەممە، پێشبینی دەکرێت ئاسمان بەردەوام ساماڵ بێت و ئەگەری هەبوونی تۆزێکی کەمیش لە ئارادایە. ئاراستەی با بەرەو باکووری ڕۆژهەڵات دەبێت و خێراییەکەشی مامناوەند لەنێوان (١٥ - ٢٠) کم/ک دەبێت. هەروەها پلەکانی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ (١-٢) پلە بەرزتر دەبنەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی پێنجشەممە:

هەولێر، هەڵەبجە و چەمچەماڵ: ٤١ پلەی سیلیزی

ئاکرێ: ٤٠ پلەی سیلیزی

سلێمانی، دهۆک و زاخۆ: ٣٩ پلەی سیلیزی

پیرمام: ٣٦ پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: ٢٢ پلەی سیلیزی




AM:10:22:24/06/2026