چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌کی ئه‌منی ئه‌مرۆ 14-1 بلآویان کرده‌وه که عومه‌ر شیشانی سه‌رکرده‌ی ناسراوی داعش سه‌رکردایه‌تی هێزێکی نوێ ده‌کات له 400 چه‌کدار پێکهاتووه‌و له‌به‌رنامه‌یاندایه هێرشێکی به‌رفروان بکه‌نه سه‌ر میحوه‌ری مه‌خمور- گوێر.
ماڵپه‌ڕی ناسراوی عێراقی شه‌فه‌ق نیوز بلآوی کرده‌وه که ئه‌و هێزه‌ی عومه‌ر شیشانی له ئێستادا له نزیک (گیاره) له باشوری موسڵ نیشته‌جێکراون. ( عومه‌ر شیشانی یه‌کیکه له‌سه‌رکرده‌کانی داعش که سه‌رکردایه‌تی داگیرکردنی موسڵی ده‌کرد).
ئه‌م زانیاریانه هاوکاته له‌گه‌ڵ کۆبوونه‌وه‌ی رۆژی 13-1 سه‌رۆکی هه‌رێم له‌گه‌ڵ سه‌رکردایه‌تی میحوه‌ری مه‌خمور گوێر و ئه‌مرۆش 14-1 بارزانی سه‌ردانی ئه‌و به‌ره‌یه‌ی سه‌رله‌نوێ کرده‌وه‌و سه‌کرده مه‌یدانییه‌کانی له نزیکه‌وه بینی.
چاودێران پێیان وایه داعش ده‌یه‌وێت فشار بخاته سه‌ر ناوچه نزیکه‌کانی هه‌ولێر، بۆ ئه‌وه‌ی هێرشی هێزی پێشمه‌رگه له میحوه‌ره‌کانی تری شه‌ڕ له‌گه‌ڵ داعشدا راگرێت.