نرخی کارەبای مۆلیدە بۆ ئەم مانگە دیاریکرا


سەرۆکی ئەنجوومەنی موەلیدە ئەهلییەکانی هەولێر، خۆران خۆرانی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا باس لەوە دەکات کە ماوەی ٢٠ رۆژە لەو شوێنانەی کارەبای نیشتمانی کەمبوەتەوە مۆلیدەکان رۆژانە کاریان پیدەکرێت. بۆ ئەم مانگەش بۆ هەر ئەمپێرێک لە دهۆک ١٣ هەزار و بۆ هەولێر ٥ هەزار و ٧٥٠دینارە.

چوار شەممە، ٢٤ حوزەیرانی ٢٠٢٦، سەرۆکی ئەنجوومەنی موەلیدە ئەهلییەکانی هەولێر رایگەیاند "بۆ ١٠٠  کاتژمێر کارکردن، نرخی هەر ئەمپێرێک بە ٥ هەزار و ٧٥٠  دینار هەژمار کراوە، بەهۆی گرانبوونی نرخی گاز، ئەگەری گۆڕانکاری لە نرخەکاندا هەیە".

بەپێی زانیارییەکان لە پارێزگای دهۆک رۆژانە بە گشتی ٦  بۆ ٧  کاتژمێر مۆلیدە هەڵدەکەرێت و هەندێک رۆژ دەگاتە ١٠ کاتژمێریش.

هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی مانگانەی کارەبای مۆلیدە بەهۆی بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار و گازە.




PM:08:46:24/06/2026