بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، ڕاپۆرتی پێشبینی کەشی ٤٨ کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە، کە تێیدا ئاماژە بە جێگیریی پلەکانی گەرما و ئاسمانێکی ساماڵ دەکات.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٥ی حوزەیران، ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت، ئاراستەی با بەرەو باکووری خۆرئاوا و خێراییەکەی لەسەرخۆ بۆ مامناوەند (١٠ - ٢٠ کم/ک) دەبێت، مەودای بینین لە نێوان (٧ – ٩ کم) دەبێت. پلەکانی گەرما کەمێک بەرزتر دەبن لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
سبەی هەینی، ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت، بەڵام لە ناوچە شاخاوییەکاندا دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور، لەگەڵ ئەگەری هەبوونی تۆزێکی سووک لە کەشەکەدا. خێرایی و ئاراستەی با وەک ئەمڕۆ جێگیر دەبێت و پلەکانی گەرماش نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: ٣٩ پلەی سیلیزی
سلێمانی: ٣٧ پلەی سیلیزی
دهۆک: ٣٨ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: ٣٩ پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: ٣٨ پلەی سیلیزی
زاخۆ: : ٤٠ پلەی سیلیزی
پیرمام: ٣٦ پلەی سیلیزی
ئاکرێ: ٣٩ پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: ٢٩ پلەی سیلیزی