وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان ئاشکرای دەکات لە ماوەی حەوت ساڵدا، حكوومەتی عێراق زیاتر لە ٤٨ ترلیۆن دیناری كوردستانی بڕیوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٥ حوزەیران وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیاندنێکدا دەڵێت" حكوومەتی فیدراڵ لە حەوت ساڵی ڕابردوودا، تەنها لە ٤٢٪ پشكی هەرێمی كوردستانی لە بودجە بۆ هەرێم ناردووە.
لە ڕاگەیەنراوەكەدا هاتووە" بەپێی داتاكان كە لە پەرتووكی كار و چالاكی و چاكسازییەكانی وەزارەتی دارایی لە ساڵی ٢٠١٩ تا ٢٠٢٥ بە خشتە و زانیاریی ورد بڵاو كراوەتەوە، لە حەوت ساڵی ڕابردوودا لە كۆی زیاتر لە ٧٩ ترلیۆن دینار كە پشكی هەرێمی كوردستان بووە دوای دەركردنی خەرجییەكانی سیادی و حاكیمە، حكوومەتی فیدراڵ تەنیا ٣٣ ترلیۆن دیناری بۆ مووچەی فەرمانبەران ناردووە و زیاتر لە ٤٨ ترلیۆن دیناری لە پشكی هەرێم بڕیوە، ئەوە جگە لەوەی هیچ بڕە پارەیەكی بۆ خەرجییەكانی بەكارخستن و وەبەرهێنان نەناردووە.
حکومەتی هەرێم ئێستا لە بەرنامەیدایە ئەم دۆسیەیە لەگەڵ کابینەکەی زەیدی یەکلایبکاتەوەو، داوای تەواو پشکی بوودجەی خۆی لە بوودجەی عێراق بکات.