هۆڵەندا گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ هەرێمی کوردستان دەست پێ دەکاتەوە

‌ئەرشیف، فڕۆکەخانەی هەولێر

باڵیۆزخانەی هۆڵەندا لە عێراق لە لاپەڕەی تایبەتیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بڵاوی کردەوە "هەواڵێکی خۆش و رێنماییەکانی گەشتەکانی نێوان هۆڵەندا بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان نوێکراوەتەوە".

پێنج شەممە، ٢٥ حوزەیران ٢٠٢٦، لە بڵاوکراوەکەی باڵیۆزخانەدا هاتووە "بەشێکی فراوانی عێراقی فیدراڵ و هەرێمی کوردستان لە دۆخی سوورەوە بۆ پرتەقاڵی گۆڕاوە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ گەڕانەوەی دۆخەکە بۆ پێش جەنگی ئێران و نائارامییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ناوچەکە، هەر بۆیە لەمەودوا گەشتە گرنگە ئاسمانییەکان دەستپێدەکەنەوە".

هێڵی ئاسمانیی هۆڵەندا دواجار لە ٢١ی نیسان ٢٠٢٦، بەهۆی دۆخی جەنگ و نائارامییەکانی ناوچەکە سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست تا ٢٨ـی حوزەیران هەڵوەشاندبوەوە.




PM:08:08:25/06/2026