ماڵپەڕی شەفافییەت بۆ چاودێری و ڕێکخستنی داهاتە نانەوتییەکانی سلێمانی، هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی ڕاپەڕین و گەرمیان، ئاماری داهاتی یەک هەفتەی ڕابردووی بڵاوکردەوە، کە تێیدا دەرکەوتووە کۆی داهات گەیشتووەتە ٧ ملیار و ٨٢٧ ملیۆن و ٣٨٢ هەزار دینار.
بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕەکە، %٨٦ی ئەم داهاتە بەشێوەی نەختینە (کاش) وەرگیراوە، کە بڕەکەی دەگاتە ٦ ملیار و ٧٣٩ ملیۆن و ٣٢٢ هەزار دینار. لە بەرامبەردا، بڕی ١ ملیار و ٨٨ ملیۆن و ٦٠ هەزار دیناری بەشێوەی چەک بووە، کە دەکاتە ڕێژەی %١٤ی کۆی گشتی داهاتی هەفتەکە.
پێداچوونەوە بە ئامارەکانی هەفتەی پێشووتردا لە ١٣ی حوزەیران تا ١٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٦ نیشانی دەدات کە داهاتی سلێمانی لەو ماوەیەدا ١٠ ملیار و ٤٠٥ ملیۆن و ٦١٦ هەزار دینار بووە. بەو پێیەش، ڕێژەی داهاتی نانەوتیی هەفتەی ڕابردوو بەراورد بە هەفتەی پێش خۆی، بەڕێژەی %٢٤.٧٧٧ دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە.