کەشناسی هەرێم پێشبینییەکانی کەشی ٤٨ کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، ڕاپۆرتی پێشبینیکراوی کەشی ٤٨ کاتژمێری داهاتووی شارەکانی هەرێمی بڵاوکردەوە، کە تێیدا ئاماژە بە جێگیریی ڕێژەیی پلەکانی گەرما دەکات.

ئاماژە ەوەشکراوە، کەشی ئەمڕۆ هەینی ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکاندا دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور. ئاراستەی با بەرەو باکووری خۆرئاوا دەبێت و خێراییەکەی لەسەرخۆ بۆ مامناوەند (١٠ - ٢٠ کم/ک) دەبێت، مەودای بینین لە نێوان (٧ – ٩ کم) جێگیرە. پلەکانی گەرماش نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

کەشی سبەی شەممە، ئاسمان بە شێوەیەکی گشتی ساماڵ دەبێت لەگەڵ دەرکەوتنی هەندێک پەڵە هەور لە ئاسماندا. خێرایی و ئاراستەی با وەک ڕۆژی پێشوو بە جێگیری دەمێننەوە، هاوکات پلەکانی گەرماش هاوشێوەی تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ دەبن و گۆڕانکارییەکی ئەوتۆیان بەسەردا نایەت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو (ئەمڕۆ / سبەی):

هەولێر: ٣٩ / ٣٩ پلەی سیلیزی

سلێمانی: ٣٦ / ٣٧ پلەی سیلیزی

دهۆک: ٣٩ / ٤٠ پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: ٤٠ / ٤٠ پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ: ٣٩ / ٤٠ پلەی سیلیزی

زاخۆ: ٤٠ / ٤١ پلەی سیلیزی

پیرمام: ٣٤ / ٣٥ پلەی سیلیزی

ئاکرێ: ٤٠ / ٤٠ پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: ٢٨ / ٢٨ پلەی سیلیزی




PM:01:04:26/06/2026