" دەستلەکارکێشانەوەکەی فەیسەڵ کەریم خان برادۆستی لەیەکێتی جدییە "


هەرچەندە تا ئێستا هۆکارەکەی نەزانراوە، بەلآم زیاتر لەسەرچاوەیەک بە ماڵپەڕی " سپی " یان راگەیاندووە کە دەستلەکاركێشانەوەی کەسایەتی دیاری ناو براۆدستییەکان، فەیسەڵ کەریمخان براۆدستی  جدیە و ماوەیەکە ئەو کەسایەتییە نیگەرانە لە یەکێتی ".

بەپێی زانیاریەکانی " سپی " ئەگەر کێشەکانی ئەو کەسایەتییە کە نزیکەی هەفتەیەکە دەستیلەکارکێشاوەتەوە لەلایەن بافڵ تاڵەبانی و سەرکردایەتی یەکێتییەوە چارەسەر نەکرێت و پاشگەزی نەکەنەوە،گورزی کوشندە بەر یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە برادۆست و لە هەولێر دەکەوێت. 

عەشرەتی برادۆستی یەکێکە لە عەشرەتە گەورە و دێرینەکانی کوردستان، کە نیشتیمانی سەرەکییان ناوچەی (برادۆست)ە لە قەزای سۆران (سیدەکان) لە پارێزگای هەولێر. پەیوەندیی ئەم عەشرەتە لەگەڵ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کاتی دامەزراندنی ئەو حزبەو دەستپێکردنەوەی شۆڕشی نوێ لە ساڵی ١٩٧٦ەوەیە کە بەشێکی بەرچاو لە کەسایەتی و چەکدارانی عەشرەتی برادۆستی پەیوەندییان بە ڕیزەکانی یەکێتییەوە کرد. 

ئەمە لە کاتێکدا بوو کە ناوچەی برادۆست ناوچەیەکی ستراتیژیی گرنگ بوو بۆ هێزی پێشمەرگە بەهۆی هەڵکەوتە جوگرافییەکەی لەسەر سنووری سێ لایەنی (عێراق، ئێران، تورکیا).
 
فەیسەڵ کەریم خان برادۆستی کەسایەتی دیاری برادۆستییەکان، لە هەڵبژاردنی ١٠ـی ئۆکتۆبەری ساڵی ٢٠٢١ بەربژێری یەکیێتی نیشتمانیی کوردستان بوو لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق لە بازنەی یەکی پارێزگای هەولێر، کە دەڤەری سۆرانی دەگرتەوە، بەڵام سەرکەوتنی بەدەستنەهێنا و نەبووە ئەندامی پەرلەمانی عێراق.

دواتر بە بڕیارێکی بافڵ تاڵەبانی و مەکتەبی سیاسی یەکێتیی فەیسەڵ کەریم خان رۆژی چوارشەممە٧ ی کانوونی یەکمی ٢٠١٢ کرا بە ئەندامی سەرکردایەتی.

بنەماڵەی برادۆستییەکان پەیوەندیەکی باشیان لەگەڵ هەریەک لە ئەمەریکی و ئێرانیەکانیشدا هەیە.





PM:05:10:26/06/2026