بە هۆی شەڕ و پێکدادانێک لە نێوان هێزەکانی سوپای پاسداران
و ئەندامانی یەکێک لە حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان، زیاتر لە شەش پاسدار کوژراون
و ژمارەیەکیش بریندار بوون.
بە پێی هەواڵی پەیج و میدیاکانی رۆژهەڵاتی کوردستان، ئێوارەی
ئەمڕۆ هەینی لە بازگەی دەروازەی شاری بانە بەرەو سەقز لە رۆژهەڵاتی کوردستان، شەڕە
تەقە لەنێوان ژمارەیەک لە هێزەکانی حیزبێکی رۆژهەڵات و هێزەکانی سوپای پاسداران
روویدا کە بەپێی زانیارییەکان لە شەڕەدا ٦ پاسدار کوژراون و ٥ی دیکەش بریندار بوون.
بە
پێی هەواڵەکە لە دوای شەڕەکە ڕێوشوێنی توندی ئەمنی لە ناوچەکە گیراوەتەبەر.
تا ئێستا هیچ یەک لە حیزبەکانی رۆژهەڵات باسیان لەم شەڕ و
پێکدادانە نەکردوە.