فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) ڕایگەیاند
کە ئەمڕۆ پێگەکانی کۆگاکردنی موشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، لەگەڵ دامەزراوەکانی ڕاداری
کەناراوەکانی ئێرانیان کردووەتە ئامانج.
سێنتکۆم ڕایگەیاندووە کە ئەم هێرشە لە تۆڵەی هێرشە درۆنییەکەی
٢٥ی حوزەیرانی ئێران بووە بۆ سەر کەشتیی بارهەڵگری(M/V Ever Lovely) کە بە ئاڵای سەنگاپوورەوە لە گەرووی هورمز
لە کەناراوەکانی عومان دەچووە دەرەوە.
فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا جەختی کردووەتەوە کە هێرشەکەی
ئێران پێشێلکارییەکی ئاشکرای ڕێکەوتنی ئاگربربەست بووە و هەڕەشەیە بۆ سەر ئازادیی
کەشتیوانیی نێودەوڵەتی.