بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی
کوردستان، پێشبینییەکانی خۆی بۆ دۆخی کەشوهەوای ٤٨ کاتژمێری داهاتوو ڕاگەیاند، بەپێی
پێشبینییەکانیش ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما لە ئاستی تۆمارکراوەکانی
پێشتردا دەمێننەوە.
کەشوهەوای ئەمڕۆ شەممە ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٦
بەپێی ڕاپۆرتی کەشناسی، ئاسمانی هەرێم بە گشتی ساماڵ دەبێت
لەگەڵ بوونی هەندێک پەڵەهەور. ئاراستەی با بەرەو باکووری ڕۆژئاوا دەبێت و خێراییەکەیشی
لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت کە لە نێوان (١٠ - ٢٠) کم/ک کاتژمێرێکدا دەبێت. هاوکات
مەودای بینین لە نێوان (٩) بۆ (١٠) کم دەبێت و پلەکانی گەرماش نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی
دوێنێ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: ٤١
سلێمانی: ٣٨
دهۆک: ٣٩
هەڵەبجە: ٤١
کەرکووک: ٤٢
چەمچەماڵ: ٣٩
زاخۆ: ٤٠
ئاکرێ: ٤٠
پیرمام: ٣٦
حاجی ئۆمەران: ٢٨
گەرمیان: ٤٢
کەشوهەوای سبەی یەکشەممە ٢٨ی حوزەیران
بۆ سبەی یەکشەممە، پێشبینی دەکرێت کەشوهەوا بە هاوشێوەی ئەمڕۆ
بەردەوام بێت؛ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی هەندێک پەڵەهەور بە تایبەتی لە ناوچە
شاخاوییەکاندا. خێرایی با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند (١٠ - ٢٠) کم/ک دەبێت و ئاراستەکەشی
بەرەو باکووری ڕۆژئاوا دەبێت. مەودای بینین کەمێک دەگۆڕێت و لە نێوان (٨) بۆ (١٠)
کم دەبێت، و پلەکانی گەرماش نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: ٤١
سلێمانی: ٣٩
دهۆک: ٤٠
هەڵەبجە: ٤١
کەرکووک: ٤٣
چەمچەماڵ: ٤٠
زاخۆ: ٤٠
ئاکرێ: ٤٠
پیرمام: ٣٧
حاجی ئۆمەران: ٢٩
گەرمیان: ٤٣