نرخی مریشكی زیندوو نزم دەبێتەوە


لە ئێستادا و بەراورد بەسەرەتای ئەم مانگە لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان نرخی مریشکی زیندوو بۆ هەرکیلۆیەک نزیکەی ٦٥٠ دینار دابەزیوە.

شەممە، ٢٧ حوزەیران ٢٠٢٦، بەپێی زانیارییەکانی سپی میدیا ئەمڕۆ نرخی یەک کیلۆگرام مریشک لە شاری هەولێر بە ٣ هەزار دینارە و لە سلێمانی بە ٢ هەزار و ٩٠٠ دینارە.

لە سەرەتای ئەم مانگەدا نرخی کیلۆیەک مریشک ٣ هەزار و ٦٥٠ دینار بوو.

هۆکاری دابەزینی نرخی مریشک لە ئێستادا دەگەڕێتەوە بۆ کەمیی خواست و زۆریی بەرهەم، هاتنی وەرزی گەرماش هۆکارێکی دیکەیە، بەگشتی لە هەرێمی کوردستاندا ٨٤٠ پەلەوەرخانە هەیە. 




PM:01:52:27/06/2026