وتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر، شاخەوان سەعید لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئاشکرایکرد کە گەنجێکی خەڵکی رۆژئاوای کوردستان لە زێی گەورە لە قەزای خەباتی سەر بەپارێزگای هەولێر خنکاوە و "تا ئێستا تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە".
شەممە، ٢٧ حوزەیران ٢٠٢٦، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر رایگەیاند "دوانیوەڕۆی رۆژی پێنج شەممە ئاگادارکراینەوە کە کوڕێک کەوتووەتە نێو زێی گەورە، دەستبەجێ تیمی بەرگریی شارستانیی خەبات بۆ دۆزینەوەی گەنجەکە دەستیان بە گەڕان کرد، بەڵام تاکو ئێستا نەدۆزراوەتەوە".
ئەو گەنجە تەمەنی ٢٠ ساڵە و دانیشتووی کەمپی گەویلانی تایبەت بە پەنابەرانی رۆژئاوای کوردستانە لە سنووری ناحیەی کەڵەکی سەر بە قەزای بەردەڕەش لە سنووری پارێزگای دهۆک.