تەرمی ئەندامێکی پارتی ئازادیی کوردستان لە هەولێر دۆزرایەوە

تەرمی ئەندامێکی پارتی ئازادیی کوردستان (پاک) بە ناوی سۆران محەمەدزادە لە هۆتێلێکی هەولێر دۆزرایەوە. ئەندامێکی سەرکردایەتیی حیزبەکە دەڵێت چاوەڕوانی لێکۆڵینەوەی لایەنی ئەمنی دەکەن.

ئەدیب خالیدیان، ئەندامی سەرکردایەتیی پارتی ئازادیی کوردستان، لەمبارەیەوە دەڵێت "ئەو کەسەی تەرمەکەی دۆزراوەتەوە، ئەندامی رێکخستنی نێو شارمان بووە."

ناوبراو وتیشی "دڵنیاین سۆران محەمەد زادە لەلایەن ئێرانەوە تیرۆرکراوە، چونکە پێشتر کاری هاوشێوەیان کردووە."

بە پێی زانیارییەکان ئاسەواری گوللە و چەقۆ بە سەر تەرمی سۆران محەمەدزادەوە بینراوە.

خالیدیان وتی، "ئێمە چاوەڕێی لێکۆڵینەوەی هێزە ئەمنییەکانین کە بزانین روداوەکە چۆن رویداوە."




AM:10:35:28/06/2026