پێشبینییەکانی کەشوهەوا: پلەکانی گەرما ڕوو لە بەرزبوونەوە دەکەن و خێرایی با زیاد دەکات

دەستەی کەشناسی هەرێم پێشبینییەکانی خۆی بۆ کەشوهەوای ٤٨ کاتژمێری داهاتوو ڕاگەیاند، کە تێیدا ئاماژە بە بەرزبوونەوەی کەمێکی پلەکانی گەرما دەکات لە زۆربەی ناوچەکاندا.

کەشوهەوای ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٨ی حوزەیران

ئەمڕۆ ئاسمانی ناوچەکە بە گشتی ساماڵ دەبێت، بەڵام لە ناوچە شاخاوییەکان کەمێک هەور دەبێت و خێرایی با زیاد دەکات.

ئاراستەی با: باکووری ڕۆژهەڵات.

خێرایی با: مامناوەند دەبێت لە نێوان (١٠ - ١٥) کم لە کاتژمێرێکدا، و هەندێک کات بۆ سەرووی ٢٠ کم لە کاتژمێرێکدا زیاد دەکات.

مەودای بینین: لە نێوان (٧ - ٩) کم دەبێت.

پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ (بە پلەی سیلیزی):

هەولێر: ٣٩ پلە

پیرمام: ٣٤ پلە

سلێمانی: ٣٧ پلە

هەڵەبجە: ٤٠ پلە

چەمچەماڵ: ٣٩ پلە

دهۆک: ٣٨ پلە

زاخۆ: ٤٠ پلە

ئاکرێ: ٣٨ پلە

گەرمیان: ٤٣ پلە

حاجی ئۆمەران: ٢٧ پلە

بۆ سبەی دووشەممە، پێشبینی دەکرێت ئاسمان بە گشتی ساماڵ بێت و پلەکانی گەرما کەمێکی دیکە ڕوو لە بەرزبوونەوە بکەن.

ئاراستەی با: باکووری ڕۆژهەڵات.

خێرایی با: لەسەرخۆ دەبێت لە نێوان (١٠ - ١٥) کم لە کاتژمێرێکدا.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی (بە پلەی سیلیزی):

هەولێر: ٤٠ پلە

پیرمام: ٣٥ پلە

سلێمانی: ٣٨ پلە

هەڵەبجە: ٤١ پلە

چەمچەماڵ: ٤٠ پلە

دهۆک: ٣٩ پلە

زاخۆ: ٤١ پلە

ئاکرێ: ٣٩ پلە

گەرمیان: ٤٤ پلە

حاجی ئۆمەران: ٢٨ پلە




AM:11:16:28/06/2026