زاخۆ.. بەهۆی سووتانەوە کچێکی تەمەن ٢٤ ساڵ گیانی لەدەستدا

‌ئەرشیف، زاخۆ

بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی زاخۆ، موقەدەم جەمال هەسن لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئاشکرایکرد کە یەکێک لەو کەسانەی "لە کاتی نانکردندا سووتا" دوای ١٠ رۆژ مانەوە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.

یەک شەممە، ٢٨ حوزەیران ٢٠٢٦، بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی زاخۆ رایگەیاند "یەکێک لەو بریندارانەی لە ئەنجامی لێچوونی گاز و کڵپەی ئاگرەوە لەکاتی نانکردندا سووتابوو، دوای ١٠  رۆژ مانەوە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا".

موقەدەم جەمال هەسن وتی "ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە، کچێکی تەمەن ٢٤ ساڵ بووە کە لەکاتی رووداوەکەدا زیاتر لە ٪٩٠ی  جەستەی سووتابوو".

شەوی ١٨  حوزەیران ٢٠٢٦، خێزانێک لە زاخۆ کە بە ساج لە ماڵەوە سەرقاڵی نانکردن بوون، بەهۆی لێچوونی گازەوە، لەگەڵ داگیرساندنی ساجەکە، ئاگر کڵپەی کرد و ١١  کەسیان سووتان.




PM:02:14:28/06/2026