بەڕێوەبەرایەتی کاروباری یاسایی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی روونکردنەوەیەکی بڵاوکردوەتەوە سەبارەت بە کەیسی عەبدولەتیف ئەحمەد و دەڵێت " ئەم دۆسییە لە چوارچێوەی یاساو ڕێنماییە بەرکارەکان مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت".
یەک شەممە، ٢٨ حوزەیران ٢٠٢٦، لە روونکردنەوەکەدا هاتووە "ئەمرۆ یەکشەممە لەکاتی دەوامی فەرمی دۆسیەی لێکۆڵینەوەی دکتۆر عبدلەتیف ئەحمەد مستەفا گەیشتە وەزارەت کە پێشتر لەلایەن زانکۆی سلێمانیەوە بە ئامادەبونی نوێنەری داواکاری گشتی لێکۆڵینەوەی لەبارەوە ئەنجام درابوو، لەسەر فەرمانی بەڕێز وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕێکارە یاساییەکان لەلایەن تیمی بەڕێوەبەرایەتی یاسایی و بەرپرسانی پەیوەندیدار لە وەزارەت دەستی پێکرد".
بەڕێوەبەرایەتی کاروباری یاسایی وەزارەتی خوێندنی باڵا جەخت دەکاتەوە کە "ئەم دۆسییە لە چوارچێوەی یاساو ڕێنماییە بەرکارەکان مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت".