لە سلێمانی بەشێک لە مامۆستایان و فەرمانبەران دژی پرۆژەی هەژماری من کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییان ئەنجامدا و دەڵێن "ئێمە هەژماری ئەوانمان پڕنەکردووەتەوە، بۆیە چەند مانگێکە مووچەکانمان ڕاگیراوە، ئەو بڕیارە پێچەوانەی یاسای ژمارە ٢٢٤ـی دادگای فیدڕاڵییە پرۆسەی تەوتینی مووچە دەبێت لە بانکە حکومیەکان بێت".
یەک شەممە، ٢٨ حوزەیران ٢٠٢٦، سامان محەمەد یەکێک لە مامۆستایانە رایگەیاند " ئێمە وەک بەشێک لە مامۆستایان و فەرمانبەران هەژماری ئەوانمان پڕنەکردووەتەوە و بە پێی نوسراوی ژمارە ژمارە ١١٣ وەزارەت کە لە ٢٥ـی مانگی شوباتی ئەمساڵ دەرچووە، چەند مانگێکە مووچەکانمان ڕاگیراوە وەزارەتی دارایی و ئابووریی لە نوسراوێکدا کە لە ٢١ ئەم مانگە دەرچووە ڕایگەیاندوو، بە پێی بڕیاری حکومەتی فیدڕاڵ هەر فەرمانبەرێک تا ٣١ مانگی ئاب، کارتی هەژماری من وەرنەگرێتەوە مووچەی لە بەغدادوە ڕادەگیرێت".
سامان محەمەد وتیشی "بڕیارەکەی حکومەت پشتی بە هیچ بڕیارێکی حکومەتی ناوەند نەبەستووە و هیچ نوسراوێکی لەو بارەیەوە نەخستووەتەڕوو، هەروەها واژۆی کەسی پێوە نییە، بۆیە گومانمان هەیە ئەم نوسراوەش تەنیا بۆدرووستکردنی فشارە، بۆ ئەو مامۆستا و فەرمانبەرانەی کە نابنە بەشێک لە گیرفان پڕکردنی بانکە ئەهلیەکانی ئەوان، کە مانگانە نزیکەی سێ ملیار دینار دەچێتە سەر حسابی ئەوان لە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان".
لە راگەیاندراوەکەدا باس لەوەشکراوە ئێمە سەرنج و تێبینیەکانمان لەم چەند خاڵە دەخەینە ڕوو:
١ـ ئەو بڕیارە پێچەوانەی یاسای ژمارە ٢٢٤ـی دادگای فیدڕاڵییە کە دەڵێت: پرۆسەی تەوتینی مووچە، دەبێت لە بانکە حکومیەکان بێت، کە دەبێت حکومەتی هەرێم پابەندی ئەم بڕیارە بێت.
٢ـ هەروەها پێچەوانەی هەڵبژاردنی مافی بانکەکانە، کە ئەویش پێچەوانەی نوسراوی دادگای فیدڕاڵیە بە ژمارە ـی١٤٠٥ ساڵی ٢٠٢٤.